پژاک گیانلەدەستدانی گەریلایەکی راگەیاند کە خەڵکی هەڵەبجەیە

17-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی (یەرەکە) کە سەر بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)ـە، ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی گەریلایەکی راگەیاند کە خەڵکی هەڵەبجەیە و دەڵێ، دوو ساڵ لەمەوبەر لە هێرشێکی تورکیادا کوژراوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆدا، ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) دەڵێ، لە ساڵی 2023 دەیان جار هێرشی ئاسمانی لەلایەن تورکیاوە کرایە سەر هێزەکانیان و لە ئەنجامی یەکێک لەو هێرشانەدا لە 29-01-2023 لە چیای ئاسۆس گەریلایەکیان کە نازناوی (هەڵمەت هەڵەبجە) بوو کوژراوە.
 
ناوی تەواوی ئەو گەریلایەی پژاک شاهید سیروانە و لەدایکبووی هەڵەبجە بووە. 
 
راگەیاندنی یەکینەکانی یەرەکە سەرەخۆشی لە کەسوکاری گەریلاکە کردووە و رایگەیاندووە: "جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین، ئەو هیوا و تێکۆشانەی بەڕێوەیان بردووە، بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".
 
پژاک هاوشێوەی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە رێبەری خۆیان دەزانن و تورکیا بە بەشێکی پەکەکەیان دەزانێ، بەڵام پارتەکە خۆی بە پارتێکی رۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە