حەج و عومرە: 16 هەزار عومرەکار ناتوانن بە فڕۆکە بگەڕێنەوە

17-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی 16 هەزار عومرەکاری عێراق لەنێویاندا زیاتر لە دوو هەزار هاونیشتمانی هەن، بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە فڕۆکە نییە بۆ گەڕانەوەیان و گیریانخواردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "ئەوانەی ئێستا له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ن بۆ رێوڕەسمەکانی عومرە، بۆ گەڕانەوەیان هێڵی ئاسمانی عێراقی بەهۆی چلەی ماتەمینی ( ئیمام حوسێن)ـەوە هەموو گەشتەکانی تاوەکو کاتێکی نادیار دواخستووە".
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هێڵەکە دەڵێن فڕۆکەمان بەردەست نییە، کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیش نادیارن".
 
ستوونی دەڵێت: "بەشێکی هاونیشتمانییان کە بە فڕۆکە گەشتیان کردبوو ناچاربوون بە پاس گەڕاونەتەوە، ئێستاش هەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت بە پاس بێتەوە".
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگرتنی گەشتەکانی رەتکردەو و بە رووداوی گوت: "ئەو قسەیە راست نییە، هێڵی ئاسمانیی عێراق هیچ پشوویەک وەرناگرن و دەوامیان بەشێوەی شێفتە بەردەوامە".
 
لە راگەیێندراوەکەی حەج و عومرەدا هاتووە: "هەر عومرەکارێک ئارەزوو بکات بگەڕێتەوە پێویستە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا بکات کە گەشتی لەگەڵدا کردووە بۆ ئەوەی بە رێگەی وشکانی و بە پاس بگەڕێتەوە".
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: "ئەو هاووڵاتیانەی کە نایانەوێت بگەڕێنەوە، پێویستە لەسەر کۆمپانیاکە شوێنی حەوانەوە و خواردن و خزمەتگوزارییەکان بۆ دابین بکات تاوەکو گەشتەکانی ئاسمانی دەستپێدەکەنەوە".
 
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر کۆمپانیایەک ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکات، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێڕی دەبێتەوە و خەرجی ئەو عومرەکارانەی کە لەوێن لەو بڕە پارەیە دەگەڕێندرێتەوە کە وەکو بارمتە داویانە".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە بێت، نزیکەی 16 هەزار عومرەکاری عێراق لەوێ گیریان خواردووە و لەنێویاندا نزیکەی دوو هەزار هاونیشتمانی هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان