ژینگەپارێزێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە کورسییەکەی لە مەریوانەوە دەچێتە تاران

17-09-2021
فریا یونسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ژینگەپارێزێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک نیشاندانی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد، نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و گرنگینەدان بە ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیاری دا لە شاری مەریوانەوە بە کورسییەکەوە بچێتە تاران.
 
کامران دوپلۆرەیی، چالاکڤانی ژینگە و ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی زاگرۆس، کە خاوەنپێداویستیی تایبەتە، رۆژی چوارشەممە بڕیاری دا، رێگەی 700 کیلۆمەتری مەریوان بۆ تاران، بە کورسیی خاوەن پێداویستی تایبەت ببڕێت و بچێتە بەردەم پەرلەمانی ئێران لە تاران.
 
 کامران دوپلۆرەیی کە خۆی پێشتر کۆڵبەر بووە و بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە کاتی کۆڵبەریدا، قاچی لەدەستداوە، تائێستا 20 جار نەشتەرگەریی قاچی بۆ کراوە و ئێستا خاوەنی قاچی دەستکردە. 
 
ئەو چالاکڤانە دەڵێت وەک دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد ئەو رێگەیە بە کورسی تایبەت دەبڕێت و دەچێتە پەرلەمانی ئێران تاوەکو دەنگی ناڕەزایەتی خۆی بە پەرلەمانتاران بگەیێنێت. ئەو هەروەها دەڵێت؛ ناڕەزایەتییەکەی بۆ دۆخی خراپی ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەتیشە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

درۆن و هەرێمی کوردستان. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ئاماری نوێ؛ هەرێمی کوردستان بە 843 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری؛ 63یان دوای ئاگربەست بوون

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە 28ـی شوباتەوە هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 840 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری. زیاتر لە 60 درۆن و مووشەکییان لەدوای ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بووە.