ئاماری نوێ؛ هەرێمی کوردستان بە 843 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری؛ 63یان دوای ئاگربەست بوون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەد ئەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە 28ـی شوباتەوە هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 840 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری. زیاتر لە 60 درۆن و مووشەکییان لەدوای ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بووە.
 
نوێترین هێرشەکان
 
- 10ـی ئایار، بارەگای حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆڵی ئالانە لە پارێزگای هەولێر بە سێ مووشەک هێرشی کرایە سەر.
- 8ـی ئایار بە مووشەکێک کەمپی جێژنیکان لە پارێزگای هەولێر هێرشی کرایە سەر.
- 6ـی ئایار بە چوار مووشەک بارەگای یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری بالیسان لە پارێزگای هەولێر هێرشی کرایە سەر.
- 6ـی ئایار بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی سوورداش لە سنووری سلێمانی.
- 6ـی ئایار بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی گردەچاڵ لە نزیک هەولێر.
- 2ـی ئایار بە درۆنێک هێرش کرایە سەر سنووری قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر.
- 30ـی نیسان بە پێنج درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادیی کۆیە لە پارێزگای هەولێر.
- 27ـی نیسان، کەمپی ئازادی لە کۆیە لە پارێزگای هەولێر، بە دوو درۆن هێرشی کرایە سەر.
- 27ـی نیسان، کەمپی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی بە دوو درۆن هێرشی کرایە سەر.
- 23ـی نیسان بە سێ درۆن بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر هێرشی کرایە سەر و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگەی ئەو حیزبە بریندار بوون.
- 23ـی نیسان، دوو درۆن لە سنووری ناحیەکانی باسرمە و رزگاری لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.
- 22ـی نیسان، بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی.
- 22ـی نیسان، بە چوار درۆن بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) لە سنووری پارێزگای هەولێر هێرشی کرایە سەر.
- 22ـی نیسان، بە درۆنێک هێرش کرایە سەر نزیک ناوچەی بەرزێوە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر.
 
کۆی ئامارەکان
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 843 مووشەک و درۆن هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا 20 شەهید و 126 بریندار هەن.
 
ژمارەی هێرشەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەیە:
 
- پارێزگای هەولێر؛ بە 573 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر
- پارێزگاکانی سلێمانی: بە 239 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر
- پارێزگای دهۆک؛ بە 29 درۆن هێرشی کراوەتە سەر
- پارێزگای هەڵەبجە: دوو هێرشی درۆنی بۆسەری ئەنجام دراوە
 
شەهید و بریندار لە ئەنجامی هێرشەکان 
 
ئەوانەی شەهید بوون، حەوتیان پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک بوون لە سنووری خەلیفان لە پارێزگای هەولێر، یەکێکیان کارمەندێکی ئاسایش بوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دووانیان هاوژینی یەک بوون و لە ماڵەکەیاندا شەهیدکران؛ هەشتیان پێشمەرگەی سێ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و یەکێکیشیان کوڕی پێشمەرگەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. ئەوی دیکەش سەربازێکی فەرەنسا بوو لە هەولێر.
 
بە گوێرەی ئاماری کۆکراوەی رووداو، بەشێکی بریندارەکان بریتین لە 29ـی پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سێ کارمەندی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هەروەها سێ پێشمەرگە، دوو پاسەوانی تایبەت لە بارەگای پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی، پاسەوانێکی هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی، هەروەها دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیی خەلیفان و دوو پێشمەرگە لە هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە و یەک پۆلیس هەن.
 
‎هەر لەنێو بریندارەکان 18 سڤیل هەن و ‎بریندارەکانی دیکە پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێنج سەربازی فەرەنسی بوون لە هەولێر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی زاخۆ

لە زاخۆ 10 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەست دەکات بە پرۆسەی تیروپشک بۆ دابەشکردنی 10 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەکە؛ سەرپەرشتیاری ئیدارەکەش دەڵێت، پلانیان هەیە زەوی بۆ سەرجەم ئەو 13 هەزار فەرمانبەرە دابین بکەن کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە