رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە مهاباد سێ کەس گیانیان لە دەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی ئەیلوولی 2025، لە سێڕیانی هەمزاوای شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا.
هاونیشتمانیەک بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتی جۆری پێژو و پڕاید بووە. لە ئەنجامدا دوو سەر نشینی ئۆتۆمبێلی پیژو دەستبەجێ گیاناین لە دەستدا کە هاوژینی یەکدی بوون و بە ناوی محەممەد ئەمین رەحمانی فەر و زەهرا یوسفی.
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، جگە لەو دوو کەسە یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلی پراید بە هۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە، کە ژنێکە بە ناوی زبێدە سەلیم نەژاد.
تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە براونەتە دادپزیشکی و بریندارەکانیش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مهاباد.
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی دادپزیشکیی ئێران رایگەیاند، لە 5 ساڵدا 91 هەزار و 144 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ