رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوێنێ تەرمی بەڕێوەبەری کارگێڕیی شاری جوان لە ئەزمەڕ دۆزراوەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، "90% خۆکوژییە."
رۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلوولی 2025 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو تەرمەی دوێنێ دۆزرایەوە، دەرکەوتووە بەڕێوەبەری کارگێڕیی شاری جوان بووە و لە میوانخانەکە کاری کردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییان ئۆتۆمبێلەکەیان لە شوێنی رووداوەکە بینیوە، ئێمەیان ئاگادار کردووەتەوە و دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی رووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا."
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە؛ گوتیشی، "لە 90%ی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە رووداوەکە خۆکوژی بووە و بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا، کوڕەکە تەمەنی سەرووی 30 ساڵ بووە و تەرمەکەی دوێنێ عەسر دۆزراوەتەوە و دواتر رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ