پرۆژەی بۆلیڤارد لە هەولێر 10 تاوەری نیشتەجێبوون و بازرگانی لەخۆدەگرێت

18-10-2021
هادی سەلیمی
هادی سەلیمی @hadiselimi
پڕۆژەی بۆلیڤارد لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 تەواو دەکرێت
پڕۆژەی بۆلیڤارد لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 تەواو دەکرێت
نیشانەکردن پرۆژەی بۆلیڤارد لە هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پرۆژەی بۆلیڤارد لە هەولێر 10 تاوەری نیشتەجێبوون و بازرگانی لەخۆدەگرێت و لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 تەواودەکرێت. تاوەکو ئێستا نزیکەی 45%ی پرۆژەکە تەواو بووە و نزیکەی 60%ی شوقە و بەشە جیاجیاکانی فرۆشراون.
 
بۆلیڤارد یەکێک لە مۆدێرنترین پرۆژە نیشتەجێبوون و بازرگانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. مۆدێرن لە دیزاین، بیناسازیی. بەر لە دەسپێک، زیاتر لە یەک ساڵ لەم پرۆژەیەدا کار لەسەر دیزاین کراوە.
 
بۆلیڤارد بە رەچاوی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان یەکێک لە ئەمنترین و ژینگەدۆستترین پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە. لە یەکێک لە باڵەخانەکان بۆ دروستکردنی مەلەوانەگەی سەر سەقف لە دروستکردنی زیاتر لە 60 شوقە چاوپۆشی کراوە.
 
رێباز بابەکر، سەرپەرشتیاری بەشی دیزاین بە رووداوی راگەیاند "یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە لە بۆلیڤارد هەیە ئەوەیە کە جیاوازە لە تەواوی پرۆژەکانی دیکە، تاکە پرۆژەین کە شوێنی خێزانی و سەڵتمان جیاکردووەتەوە."
 
پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای بیناسازیی و کەرەستەی پێویست لە کە دروستکردنی شوقەکانی بۆلیڤاردا بەکارهاتوون.
 
بەپێی پلانی پرۆژەکە لە شەش مانگەی یەکەمی ساڵی 2023 تەواو دەکرێت، تا ئێستا کە نزیکەی 45٪ پرۆژەکە تەواو بووە نزیکەی 60٪ شووقە و بەشە جیاجیاکانی پرۆژەکە فرۆشراون.
 
بۆلیڤارد شارێکە لە جەرگەی هەولێری پایتەختدا بە هەموو تایەتمەندییە شارسازیی و بیناسازییە مۆدێرنەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە