بەهۆی "وشکەساڵییەوە" بەرهەمی زەیتوون لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە

17-10-2022
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
وەرزی لێکردنەوەی زەیتوون لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
وەرزی لێکردنەوەی زەیتوون لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زەیتوون لە هەرێمی کوردستان پێگەیشتووە و لەگەڵ راتەکاندنی دارەکان زەیتوون دەبارێت، بەڵام هێشتا بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرهەم کەمترە، جووتیارێکی هەڵەبجە دەڵێت، هۆکارەکەی گۆرانی کەشوهەوایە.
 
زانا رەئووف، جووتیارێکی خەڵکی هەڵەبجە دەڵێت، نزیکەی 500 دار زەیتوونیان هەیە. دوو جۆرە، جۆرێکیان جۆری خۆشکردنە زەیتوونی کوردیی خۆماڵی. بەرهەمی ئەمساڵ ئەگەر بەراوردی بکەی لەگەڵ ساڵانی پێشوو، کەمترە لە ساڵانی پێشوو. 
 
ئێستا بەگوێرەی جۆرەکەی جووتیاران هەر کیلۆیەک زەیتوون بە 750 بۆ هەزار و 250 دینار دەفرۆشن. ئەو زەیتوونەی بۆ رۆنی شل (زەیت) سوودی لێوەردەگیرێت، هێشتا بەتەواوی پێنەگەیشتووە و لێکردنەوەی دەکەوێتە مانگی 11.
 
لە باخی یەکێک لە کارگەکانی رۆنی شل لە هەولێر، 10 هەزار دار زەیتون چێندراوە، ئەوان خۆیان ئاوی دارەکان دەدەن، بۆیە چاوەڕێ دەکەن بەرهەمی ئەمساڵیان باش دەربچێت.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 30 هەزار دۆنم زەوی بە داری زەیتوون چێندراوە، هەر دۆنمێک 500 کیلۆ بۆ تۆنێک بەرهەمی هەیە، بۆیە ئێستا بەرهەمی ساڵانەی زەیتوون بە 15 بۆ 30 هەزار تۆن دەخەمڵێندرێت.
 
حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی ئەو پلانەی کە ئێمە داماننا لە ساڵی 2007 و 2008 ەوە لە وەزارەتی کشتوکاڵ، گرنگییەکی زۆر درا بەم بەرهەمە و دروستکردنی باخ.
 
ئێستا بەشێک لە جووتیاران زیاتر مەیلیان بە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە زەیتوونەیە کە دەکرێتە رۆنی شل، چونکە 7 کارگەی بەرهەمهێنانی رۆنی شل لە هەرێمی کوردستان هەن، بۆیە زەیتوونی نێوخۆ کەمتر بۆ خۆشکردن و خواردن دەستدەکەوێت.
 
ئیسپانیا، تورکیا، یۆنان، میسر، فەلەستین و مەغریب، ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین زەیتوونیان بۆ هەرێمی کوردستان لێ هاوردەدەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.