دانەوێڵەی کرماشان: 63 ملیۆن دۆلار پارەی گەنمی جووتیارانمان لای حکومەت ماوە

17-10-2023
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری دانەوێڵەی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ئێران بەشێکی زۆری پارەی گەنمی جووتیارانی ئەو پارێزگایەی خەرج کردووە، بەڵام هێشتا 2 تریلیۆن و 900 ملیار تمەن (کە دەکاتە زیاتر لە 63 ملیۆن دۆلار) پارەی جووتیاران لای حکومەت ماوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 17-10-2023، عەلی مەلێکشاهی، بەڕێوەبەری دانەوێڵەی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران لە کڕین و وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران بەرپرسیارە و پارێزگاکان ناتوانن هیچ دەستوەردانێک لەو بابەتەدا بکەن. جەختی لەوەش کردەوە کە "ئەو وەزارەتە تائێستا بەشی هەرە زۆری پارەی جووتیارانی پارێزگای کرماشانی خەرج کردووە، بەڵام هێشتا بەشێکی پارەکە ماویەتی و جووتیاران چاوەڕێ دەکەن حکومەت ئەو بڕە پارەیەش بۆیان خەرج بکات".
 
بە گوتەی عەلی مەلێکشاهی، وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران، تائێستا 9 تریلیۆن و 200 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی کرماشانی خەرج کردووە و 2 تریلیۆن و 900 ملیار تمەنیش لە لای حکومەت ماوە.
 
بەڕێوەبەری دانەوێڵەی پارێزگای کرماشان هەروەها رایگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ بەڵێنی داوە تا کۆتایی ئەم مانگە هەموو پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە خەرج بکات.
 
ئەو بەرپرسەی پارێزگای کرماشان دەڵێت، ئەم ساڵ حکومەت لە رێگەی ناوەندەکانی تایبەت بە وەرگرتنی گەنم لە سنووری ئەو پارێزگایە، زیاتر لە 806 هەزار و 172 تۆن گەنم لە جووتیارانی ناوچەکە وەرگرتووە و لە بەرهەمهێنانی گەنمدا لە سەر ئاستی ئێران بە پلەی چوارەم دێت.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.