لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کرماشان کەسێک گیانی لەدەستدا و 5 کەس بریندار بوون

17-10-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاونیشتیمانییەک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
رووداوەکە بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 17-10-2024 و لە سەر رێگەی قەزانچی- کرماشان بووە.
 
مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی کرماشان رایگەیاند، کاژێر 04:35 خولەکی بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە لەسەر رێگەی نێوان قەزانچی- کرماشان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری ئێل- 90 وەڕگەڕا، دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتنیان بۆ شوێنی رووداوەکە نارد.
 
بە گوتەی مەسعود قەلعەسفیدی، لە رووداوەکەدا هاونیشتیمانییەک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. 
گوتیشی، بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان گوێزرانەوە.
 
رۆژی 16-09-2024، بێهتاش خانی ئاباد، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگدا (لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-08-2024) لە سنووری ئەو پارێزگایە 226 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 859 کەسیش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.