رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری باری کەسیی لوڕستان دەڵێت، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵی هەتاویدا، نزیکەی 10 هەزار و 800 کەس لەدایک بوون و زیاتر لە پێنج هەزار و 600 کەسیش لە سنووری پارێزگاکە مردوون
شەوی پێنجشەممە 17-10-2025، فەریبورز ئەمیری، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری باری کەسیی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵێک ئاماری خستەڕوو و رایگەیاند، لە 21ـی ئاداری ئەم ساڵەوە تاوەکو 21ـی ئەیلوول، 10 هەزار و 783 منداڵ لەدایک بوون.
بەگوتەی فەریبورز ئەمیری، 53٪ـی لەدایکبووان کوڕ و 47٪ـیان کچ بوون و لەو ژمارەیە، 235 دووانە و 9 سێیانەش هەبوون.
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری باری کەسیی لوڕستان ئاماژەی بەوە کرد، هەر لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و 655 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 55٪ـیان پیاو و 45٪ـیان ژن بوون.
فەریبورز ئەمیری دەشڵێت، لەو شەش مانگەدا شەش هەزار و 638 گرێبەستی هاوژینی تۆمارکراوە و هەزار و 977 جیابوونەوەش هەبووە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمیی ئێران، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و 760 هەزار کەسە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ