لە 11 مانگدا لە کرماشان 10 ماتۆڕسوار بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، ئەم ساڵی هەتاوی لانیکەم 10 ماتۆڕسوار بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 130ـی دیکەش بریندار بوون.
 
ئێوارەی پێنجشەممە 19-02-2026، مەهدی جەعفەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ساڵانە رووداوەکانی هاتووچۆی تایبەت بە ماتۆڕسکیل لە سنوورەکە، قوربانیی زۆریان لێدەکەوێتەوە.
 
بەگوتەی مەهدی جەعفەری، لە 21-03-2025ـوە تاوەکو ئێستا، لانیکەم 10 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆی تایبەت بە ماتۆڕسکیل گیانیان لەدەستداوە، کە شەشیان لە مانگی رابردوودا بووە.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، هەر لەو ماوەیەدا 130 ماتۆڕسواری دیکە بریندار بوون کە لانیکەم 30ـیان کەمئەندام بوون.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان دەڵێت، بۆ کەمکردنەوەی ئاماری رووداوە نەخوازراوەکان، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو ماتۆڕسوارانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ نابن، ''لە سەرەتای ساڵی هەتاوییەوە، دەستمان بەسەر زیاتر لە 350 ماتۆڕسکیلدا گرتووە کە ناستاندارد بوون یان تۆمار نەکرابوون.''
 
مەهدی جەعفەری داوا لە دایک و باوکان دەکات، منداڵەکانیان کۆنترۆڵ بکەن و ''بە هیچ شێوەیەک'' تاوەکو تەمەنی یاسایی (18 ساڵ و یەک رۆژ) رێگە نەدەن ماتۆڕسکیل بەکاربهێنن.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان، ساڵی رابردووی هەتاویش (21-03-2024 بۆ 21-03-2025) لانیکەم 22 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆی تایبەت بە ماتۆڕسکیل گیانیان لەدەستداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

14 ساڵە لە باکووری کوردستان وانەی بژاردەی کوردی هەیە و تەنیا 157 مامۆستای هەن.

باکووری کوردستان؛ ئەم ساڵ 100 هەزار قوتابی وانەی بژاردەی زمانی کوردی هەڵدەبژێرن

لە تورکیا و باکووری کوردستان، وادەی تۆمارکردنی ناوی قوتابیان بۆ هەڵبژاردنی وانەی بژاردەی کوردی بە هەردوو شێوەزاری (زازاکی و کورمانجی) بۆ ساڵی خوێندنی 2027-2026 لە هەفتەی یەکەمی مانگی شوبات دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ خۆتۆمارکردنی قوتابیان، پێشبینی دەکرێت 100 هەزار قوتابی وانەی بژاردەی زمانی کوردی هەڵبژێرن.