داهاتی هەفتانەی سلێمانی لە 22 ملیار دینارەوە بۆ 9 ملیار دابەزیوە

17-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتانەی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 59% کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 11-10-2025 تاوەکو ئەمڕۆ 17-10-2025، 9 ملیار و 264 ملیۆن و 789 هەزار و 294 دینارە.
 
هەفتەیەک پێشتر داهاتی هەمان سنوور، 22 ملیار و 821 ملیۆن و 710 هەزار و 419 دینار بووە. بەمەش داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 59٪ کەمی کردووە.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕەکە بێت، داهاتی ئەو هەفتەیەی سلێمانی 89%ـی نەختی و 11%ـی چەک بووە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
 
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 900 ملیار دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 730 ملیار دینار.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.