رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی تەقینەوەکەی سلێمانی بە تەلەفۆن لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی قسەی کرد و رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ "رووداوە دڵتەزێنەکەی" ئەمشەوی سلێمانی دەکات.
ئەمشەو پێنجشەممە، 17-11-2022، لە خانوویەکی گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە تەقینەوەکە بەهۆی غازی LPG بووە و گوتی، لە تەقینەوەکەدا تاوەکو ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسیش برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری سلێمانی راسپارد "کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری رووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت."
دەقی راگەیێندراوەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەکات
بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری سلێمانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانی ھەڤاڵ ئەبوبەکرەوە کرد و ڕایسپارد کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری رووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ