100 خاڵی چاودێری لەسەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دروست دەکرێن

18-11-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
کارمەندێکی پاسەوانی سنووری لەسەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران
کارمەندێکی پاسەوانی سنووری لەسەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پاسەوانی سنووریی عێراق دەستی کردووە بە دروستکردنی 100 خاڵی چاودێری لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران. ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنى سنوورەکانە لە پشێویى ئەمنى و قاچاخچێتى و لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە.
 
لیوا محەممەد سوککەر، فەرماندەى پاسەوانى سنوورى عێراق دەڵێت، "سرووشتى ئەو ناوچانە سەختە، بەرزایی و کەشوهەواکەشی سەختە، 24 خاڵى چاودێری لەسەر سنوورى تورکیا دروستکراون، ئەم رێوشوێنانە یەکەمجارە دەگیرێنەبەر، هەوڵى زۆرمان لە سنوورى لیواى سێ دەستپێکردووە کە لەگەڵ ئێراندایە، بارەگایەک و سێ فەوج دروستکراون و دەستکراوە بە دروستکردنى خاڵى سنوورى، ئەوانە رۆڵیان هەبووە لە رێگرى لە دزەکردن و بەقاچاخبردن، بەتایبەت لە سنوورى سلێمانى."
 
پاسەوانى سنوور لە هەرێمى کوردستان سەر بە وەزارەتى ناخۆى عێراقن، بەرپرسیارێتیى ناوچەى یەکى ئەو هێزە لە سنوورى تورکیا و ئێرانە.
 
پاسەوانى سنوورى ناوچەى یەک لە هەرێمى کوردستان 1076 کیلۆمەتر دەپارێزێت، سنوورەکەى لەگەڵ تورکیا، 326 کیلۆمەترە و 24 خاڵى پشکنینى لێ دروستکراوە. سنوورەکەشى لەگەڵ ئێران 750 کیلۆمەترە، 100 شوێن دیاریکراون بۆ ئەوەى خاڵى پشکنینیان لێ دروست بکرێت، سێ لیواى پاسەوانى سنوور لە زاخۆوە هەتاوەکو خانەقین دەیپارزێن. 
 
تۆکمەکردنی خاڵەکان و زیادکردنی ژمارەی پاسەوانان لەسەر سنووری هەرێمى کوردستان و ئێران، لە چوارچێوەى رێککەوتنى ئەمنیى نێوان عێراق و ئێران بوو کە 15/9/2023 دوا وادەى جێبەجێکردنى بوو.
 
لیوا دلێر زێبارى، فەرماندەى ناوچەى یەکى پاسەوانى سنوور گوتی، "پاڵپشتیى لۆجستیى فەرماندەیی ناوچەى یەکى پاسەوانى سنوور کراوە لە رێگەى پڕکردنەوەى بۆشایی کەمى تواناى مرۆیی، دابینکردنى پێداویستیى ئەندازیارى و ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەى خاڵى سنوورى دروست بکرێت. کامێراى گەرمبینیش دابینکراوە، بەهۆی ئەو هاوکارییەوە رێژەى کۆنتتۆڵى خاڵە سنوورییەکان زیاتر بوون".
 
لە سنوورى دەسەڵاتى لیواى یەک کە بەرپرسیارێتیی سنوورى تورکیایە، چوار فەوج ناوچەکە دەپارێزن کە یەکێکیان تازە دروستکراوە و زیاتر لە 15 کامێراى گەرمبین لەو ناوچەیە جێگیرکراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.