رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بەیانیی ئەمڕۆ دەروازەی زێت داخرا. سەرپەرشتیاری دەروازەکە دەڵێت: "هاتووچۆ ئاسایی بووەتەوە".
رۆژی دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2025، جەوا سوار حەمەد، سەرپەرشتیاری دەروازەی زێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەلای تورکیاوە هەوەرەبرووسکە لە سیستمی پاسپۆرتی دابوو، بەو هۆیەوە هاتووچۆ وەستا؛ بەڵام ئێستا کێشەکە چارەسەر کرا".
بە گوتەی جەواد سوار، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن بەردەوامبن لە گەشتەکانیان و کێشەکە چارەسەر کرا.
بەیانیی ئەمڕۆ دەروازەکە لە راگەیێندراوێکدا هاووڵاتییان و گەشتیارانی ئاگادار کردەوە، داخستنەکە کاتییە. باسی لەوەش کردووە، "هۆکاری داخرانی دەروازەی زێت، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییە بۆ سیستمی دەروازەی دەرەجیک لە دیوی تورکیا، بەڵام لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان (زێت) هیچ کێشەی نییە. هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە."
رۆژی 10ـی ئایاری 2023، دەروازەی سنووری زێت کە دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان و تورکیادا کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ