سەرۆک بارزانی: ئاڵاکەمان رەمزی بەرخودان، ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە

17-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئاڵاکەمان رەمزی بەرخودان، ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە."
 
رۆژی 17-12ی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی بەو بۆنەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوکردەوە.
 
لە پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانیدا هاتووە، "کوردستانیانی ئازیز، رۆژی ئاڵای کوردستان لە هەمووتان پیرۆز بێت. ئاڵاکەمان رەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە."
 
 
هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت، "لەژێر سێبەری ئەم ئاڵایە؛ کوردستان و کوردستانیان، هەموو پێکەوە خەباتیان کردووە بۆ یەک ئامانج، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند سەر مانگایەک لە سۆران کە بۆ قوربانی ئامادەکراون.

رێنمایی یەکێتیی زانایان لەبارەی قوربانیکردن؛ "دەبێ ئاژەڵەکە بێ عەیب بێت"

یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان مەرج و رێنماییە شەرعییەکانی بۆ ئەنجامدانی قوربانی لە جەژن دا راگەیاند و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان کە هەر ئاژەڵێک عەیبدار و نا تەندروست بێت، وەک قوربانی قبووڵ ناکرێت.