رووداو دیجیتاڵ
پاتریارکی کلدانی دەڵێ، وەک دەربڕینی هاوسۆزی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، بڕی 50 ملیۆن دینار وەک هاوکاری تەرخان دەکەن.
بە گوێرەی راگەیێندراوی پاتریارکی کلدانی، وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و هاوسۆزیی مرۆیی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کەنیسەکەیان بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی وەکو هاوکاری ناردووە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو بڕە پارەیە وەک بەشداریکردنێکە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتیی ئەو خەڵکەوە کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ئەم هاوکارییە لە کاتێکدایە، تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرنامەی لەگەڵ رەنجەوە نزیکەی 7 ملیار دیناری بۆ زیانلێکەوتووان کۆکردووەتەوە.
7ی 12ی 2025 شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتەوە و بۆ سێ رۆژ بەردەوام بوو. بەهۆیەوە لە بەشێکی باشووری کوردستان، لە نێویاندا لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری، لافاو دروست بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ