رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سنە دەڵێت؛ بەهۆی بارینی بەفرەوە لە بەشێکی رێگاکانی شارەکە، ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2025، پەیام جەلالی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "لە رێگەی نێوان شارەکانی سنە، دێولان، دیواندەرە و سەقز بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە."
پەیام جەلالی گوتی: "لە ماوەی 12 کاژێر لە رێگای نێوان ئەو چوار شارە 100 کەس لە لایەن تیمەکانی مانگی سوور رزگار کراون، 27 ئۆتۆمبێلیش لە نێو بەفر دەهێندراون."
پەیام جەلالی داوای لە شوفێران کرد بە هۆی بەردەوامی بارینی بەفر لەو ناوچانە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، ئەو رێگایانە بەکارنەهێنن.
لە رۆژی سێشەممە 16-12-2025 شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران پارێزگاکانی سنە، ورمێ، لوڕستان و کرماشانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرتووتەوە. بەپێی کەشناسی ئێران تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەشدا پلەی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ