رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی بەهۆی قوڕولیتەی پاش باران دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەی 48 کاژێر لە کۆیە راگیرا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی قەزاکە دەڵێت، کێشەکانیان چارەسەربوون و ئاویان بەرداوەتەوە بۆ هاوبەشان.
هۆگر کەیفی، بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە رۆژی یەکشەممە، 18-02-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "دوای ئەوەی کۆگاکانی ئاومان خاوێنکردەوە، کەمێک لەمەوبەر دابەشکردنی ئاو بۆ ماڵان دەستپێکردەوە."
لە کۆیە دوو پڕۆژەی دابینکردنی ئاو هەن، پڕۆژەی ئاوی تەقتەق - کۆیە، کە سەرچاوەی ئاوەکەی زێی بچووکە و لە بەنداوی دووکانەوە دەگاتە پڕۆژەکە. هەروەها پڕۆژەی ئاوی کۆیە - بۆگد، کە ئەویش بەشێکی ئاوی خواردنەوەی سنوورەکە دابین دەکات.
لە کۆیە 18 هەزار و 311 هاوبەشی ئاو هەن سوودمەندن لە پڕۆژەکانی ئاو.
بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە گوتی، ساڵانە پڕۆژەی ئاوی کۆیە - تەقتەق خاوێن دەکەنەوە بە مەبەستی پاراستنی هاونیشتمانییان لەو نەخۆشییانەی بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە بڵاودەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ