کوردستان
بنکەیەکی دەنگدان لە هەولێر لە دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2021. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکى فەرمانگەى کارگێڕیی هەڵبژاردنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق لە هەرێمى کوردستانە بۆ سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنى پەرلەمان. بەرپرسێکى کۆمیسیۆن دەڵێت: "دەنگدانى ئەزموونیى بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەکەین."
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، رۆژی یەکشەممە، عەباس فەتلاوى، سەرۆکى کارگێڕیى هەڵبژاردنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق گەیشتووەتە هەرێمى کوردستان.
سەردانەکەی ئەو بەرپرسە کارگێڕییە بە گوتەی عیماد جەمیل، "بۆ ئەوەیە سەرپەرشتیی نووسینگەکانى کۆمیسیۆن لە پارێزگاکان و پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکات."
بڕیارە لە 10ى حوزەیرانى 2024، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکرێت، کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەى ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەر لە رۆژى هەڵبژاردن، دەنگدانى ئەزموونى ئەنجام دەدەن، بەڵام کاتەکەى دیارینەکراوە.
بۆ یەکەم جارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە شێوەى ئەلیکترۆنى و لەرێگەى کارتى بابۆمەتریەوە بکرێت بە هاوشێوەى هەڵبژاردنى 18ى کانوونى یەکەمى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق.
رۆژی 3ـى ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان فهرمانى ههرێمی بۆ دياريكردنى رۆژى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان واژۆكرد کە رۆژى 10-6-2024ـە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ