بۆ شەوانی قەدر دەرگای زیاتر لە شەش هەزار مزگەوت تاوەکو بەرەبەیان کراوە دەبن

18-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە شەش هەزار مزگەوت هەن. گوتەبێژی یەکێتی زانایان دەڵێت، بۆ شەوانی قەدر دەرگایان تاوەکو نوێژی بەیانی کراوە دەبێت.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی بۆ رووداو، لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 150 مزگەوت هەن، بەڵام لەو ژمارەیە لە سێ هەزار و 800 مزگەوتیاندا گوتاری هەینی پێشکێش دەکرێت.
 
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، بۆ 10 شەوی کۆتایی رەمەزان کە شەوانی (قەدر)یان پێدەگوترێت، دەرگای مزگەوتەکان تاوەکو نوێژی بەیانی کراوە دەبن، بەو مەرجەی گوتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتەکە ئاگادار بێت.
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بۆ شەوانی قەدر، لە سبەیەوە دەستپێدەکات، واتا شەوی 19 لەسەر 20ـی رەمەزان".
 
شێرکاوەیی گوتی: "شەوی قەدر تایبەتە و خێری پەرستشکردن زۆر گەورەیە و لەو شەوەدا قورئانی پیرۆز دابەزیوە، بۆیە هەموو مزگەوتەکان بەوانەشی گوتاری هەینییان تێدا نادرێت دەتوانن شەوانی قەدر کراوە بن".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپرسان دەڵێن، "بوومەلەرزەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

بوومەلەرزە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی هەژاند

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە لە پارێزگای خارپێت بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر و پارێزگای دیلۆک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر روویاندا.