کۆمیسیۆن کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد

18-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراکرد، کە 28 رۆژ دەبێت. بڕیاری کۆتاییش لەسەر کاتەکە پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانە.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "بانگەشەی هەڵبژاردن لە رۆژی هەینی، 10ـی ئایاری 2024 تاوەکو 6ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت".
 
دیاریکردنی ئەو کاتە تەنیا بەپێی خشتەی کارەکانی کۆمیسیۆنە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی ببێت بە بڕیاری کۆتایی پێویستی بە رەزامەندی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانە، بەڵام بەپێی گوتەبێژی کۆمیسیۆن، "ئەگەری گۆڕینی کاتەکە کەمە".
 
رۆژی 7ـی حوزەیران دەبێت لیست و بەربژێران بچنە کاتی بێدەنگیی میدیاییەوە، رۆژی 8ـی حوزەیرانیش رۆژی دەنگدانی تایبەت دەبێت.
 
رۆژی 10ـی حوزەیران بۆ هەڵبژاردنەکە دیاریکراوە، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی رایانگەیاندووە، لیستی ناوی بەربژێرانیان پێشکێش نەکردووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.