رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان "شەرمەزار" دەکات و رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند رۆژانە، پێنج کەس شەهید بوون و ژمارەیەکیش زۆریش بریندار بوون.
رۆژی شەممە، 18ی نیسان، مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. رایگەیاند: "ئێمە بەشێک نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەر بەردەوام بوون."
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەرەڕای ئاگربەست هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە و "ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە."
لە کۆتایی پەیامەکەی، سەرۆکی حکومەت باس لەوە دەکات کە "داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین کە کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی کوردستان و ژێرخانی وزە، لەم هەڕەشە بەردەوامانە دابین بکەن."
دەقی پەیامەکەی:
بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەر بەردەوام بوون.
سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان.
دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە و داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین کە کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی کوردستان و ژێرخانی وزە ، لەم هەڕەشە بەردەوامانە دابین بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/4/18
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ