رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە هەفتەی رابردوو، ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بەهای دینار بەرزبووەوە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 700 دینارە".
هەفتەی رابردوو 100 دۆلار بە نزیکەی 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەنگۆی دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران، هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە و پرسی تەنگەی هورمز بە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار دادەنێن.
ئەمڕۆ شەممە بازاڕی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر داخراوە و پشووی فەرمییە. بەگوێرەی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، بەهای دراوەکانی دیکە ئەمڕۆ بەمشیوەیەیە:
ملیۆنێک لیرەی سووریا؛ 115 هەزار دینارە (75 دۆلار)
11 ملیۆن و 350 هەزار تمەن؛ 100 دۆلارە
4350 لیرەی تورکیا؛ 100 دۆلارە
100 یۆرۆ؛ 179 هەزار دینارە
100 پاوەن؛ 203 هەزار دینارە
1000 کرۆنی سوێدی؛ 145 هەزار دینارە
1000 کرۆنی نەرویجی؛ 129 هەزار دینارە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ