نرخی گازی سرووشتی لە ئەورووپا بۆ ئاستی پێش شەڕ دابەزی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی گازی سرووشتی لە ئەورووپا زیاتر لە 8% دابەزی و گەیشتە 38.77 یۆرۆ بۆ هەر مێگاواتێک کارەبا لە کاژێرێکدا.

ئەمە نزمترین ئاستی نرخی گازە لە ئەورووپا لە 27ـی شوباتی ئەم ساڵەوە، واتە رۆژێک پێش شەڕی ئێران.
 
دابەزینی نرخی گازی سرووشتی دوای ئەوە هات کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تەنگەی هورمز لە کاتی ئاگربەستدا بە تەواوی بە رووی کەشتییە بازرگانییەکاندا کراوەتەوە.
 
ئەم راگەیێندراوە، هیوای ئەوەی زیاد کرد کە یەکێک لە گەورەترین پچڕانەکانی هەناردەی وزە لە مێژووی نوێدا رەنگە کەمببێتەوە.
 
ئەم لێدوانانە دوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هات، کە گوتی، دەکرێ‌ سازشەکانی ئێران یارمەتیدەر بن بۆ مسۆگەرکردنی رێککەوتنێکی ئاشتیی فراوانتر؛ هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا کە ئێرانی کردووەتە ئامانج، تاوەکو کۆتاییهاتنی دانوستاندنەکان بەردەوام دەبێت.
 
بەهۆی شەڕی ئێرانەوە نرخی گازی سرووشتی لە ئەورووپا لە نێوەڕاستی مانگی رابردوودا گەیشتبووە زیاتر لە 68 دۆلار، کە بەرزترین ئاست بوو لە نزیکەی سێ ساڵی رابردوودا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە