لە گوندێکی کەرکووک منداڵێکی شەش ساڵ لە پڕۆژەیەکی ئاودێریدا خنکا

18-05-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
کاتی دەرهێنانی تەرمی منداڵەکە لە ئاودا
کاتی دەرهێنانی تەرمی منداڵەکە لە ئاودا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی باجوانی سەر بە پارێزگای کەرکووک منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لە پڕۆژەیەکی ئاودێریدا خنکا.
 
سەرهەد فاتیح، ئەندامی تیمی مەلەوانیی سەر بە پۆلیسی رووبارەوانیی پردێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، منداڵەکە ناوی موهەننەد ئیبراهیم ئەحمەدە و تەمەنی شەش ساڵ بووە، خەڵکی حەویجەیە و بە میوانی هاتبووە ماڵی خزمێکیان.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی کەرکووک ئاگاداری هاووڵاتییان و هاونیشتمانییانی کردەوە کە تاوەکو تەرمەکە دەردەهێندرێت، بەشێکی ئاوەکە دەگرنەوە، بۆئەوەی تیمەکان بتوانن بەزوویی تەرمی منداڵەکە دەربهێنن.
 
بە گوتەی سەرهەد فاتیح، ئەو منداڵە لەگەڵ کەسوکارەکەی چوونەتە نزیک پڕۆژەی ئاودێرییەوە، بەڵام کەوتووەتە نێو پڕۆژەکەوە و خنکاوە.
 
ئەو ئەندامەی تیمی مەلەوانیی پردێ گوتیشی، دوای گەیشتنی تیمەکانیان، توانییان تەرمی منداڵەکە بدۆزنەوە و رادەستی کەسوکاری بکەنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شۆڤڵێکی شارەوانی شەقامەکان پاکدەکاتەوە. وێنە: شارەوانی بنەسڵاوە

سەرۆکی شارەوانی: هاتووچۆ لە هەولێر ئاسایی بووەتەوە

ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە سەنتەری شاری هەولێر هەندێک لە پردەکان کێشەیان هەبوو، بەتایبەت ئەوانەی لەسەر کۆڕنیش هەن، بۆیە بە شێوەیەکی کاتیی داخران".