لەنێو مزگەوتێکی بەردەڕەش کەسێک بە چەکوش لەسەری کەسێکی دیکە دەدات

18-05-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەنێو یەکێک لە مزگەوتەکانی بەردەڕەش، کەسێک بە چەکوش لەسەری کەسێکی دیکە دەدات و برینداری دەکات.
 
ئەو کەسەی بە چەکوش لەسەری دراوە ناوی سوهەیب عوسمانە و تەمەنی 38 ساڵە. نێچیرڤان هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە رووداوی گوت، بریندارەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ و تەندروستیی جێگیرە.
 
بەگوتەی گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ، بریندارەکە تەنیا سەری شکاوە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شەڕەکە لە مزگەوتی کۆنی بەردەڕەش لە سەنتەری قەزاکە روویداوە. پێشتر ئەو دوو کەسە کێشەیان لەگەڵ یەکدی هەبووە و لە دادگە سکاڵایان لەدژی یەک تۆمار کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە