حەج و عومرەی سلێمانی: بچووکترین حاجیی ئەم ساڵ تەمەنی 20 ساڵە

18-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، بچووکترین حاجیی ئەمساڵ لە سلێمانییە و یەکەمجارە کەسێکی 20 ساڵان دەبێتە حاجی. ئەو حەجکارەش دەڵێت، "لە ساڵی 2023ـەوە ناوم نووسیوە، ئەمساڵ ناوەکەم گەڕایەوە."
 
رۆژی یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، تەها سەعید، بەرپرسی نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمساڵ بچووکترین حاجی لە پارێزگای سلێمانییە بەناوی دارڤان ساڵح، کە لە دایکبووی ساڵی 2005ـە."
 
تەها سەعید گوتی، "یەکەمجارە حاجییەکی 20 ساڵان ناوەی گەڕابێتەوە، بەپێی شەریعەتی ئیسلام تەمەنی شەرعییە و حەجی لەسەر واجبە."
 
هاوکات دارڤان ساڵح، بچووکترین حاجیی سلێمانی بە رووداوی گوت، "لە ساڵی 2023ـەوە ناوم نووسیوە، ئەمساڵ ناوەکەم گەڕایەوە، زۆر دڵخۆشم چونکە ئەمە خەونی منداڵیم بووە."
 
دارڤان ساڵح کاسبکار و دانیشتووی گەڕەکی ئازادییە لە سلێمانی، لەگەڵ کاروانی 26ـی مانگ گەشتەکەی بۆ سعودیە دەستپێدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.