لە گوندێكی ئامەد ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە

18-05-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان ژمارەیەک ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرانەوە و رەوانەی دادپزیشکیی ئامەد کراون.
 
رۆژی 10ی ئایار، هاونیشتمانییان لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتدا لە سنووری گوندی دێرقام سەر بە شارۆچکەی لجێ بە دووریی 300 مەتر لە لێواری رووباری گوندەکە ژمارەیەک ئێسکیان دۆزییەوە. 
 
دوای سەردانی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادیی ئامەد و سەندیکای پارێزەرانی ئامەدیان کرد و داواکارییان پێشکەش کرد، سێ دامەزراوەکە لیژنەیەکیان پێکهێنا و رۆژی پێنجشەممە، 15ی ئایار سەردانی ناوچەکەیان کرد.
 
دوای پشکنینی ناوچەکە، رۆژی هەینی 16ی ئایار لیژنەکە داواکارییەکی پێشکێش بە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئامەد کرد.
 
رۆژی شەممە، 17ی ئایار تیمەکانی جەندرمە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی کولتوور و سرووشت دەستیان بە پشکنینی ناوچەکە کرد، پارێزەرانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادیی ئامەد و سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بەشدار بوون و ئێسکەکان لەژێر دوو بەرددا دۆزرانەوە کە نزیکەی چوار مەتر لەیەکدی دووربوون. 
 
ئەو ئێسکانەی دۆزرانەوە رەوانەی دامەزراوەی پزیشکی داد کران، بەپێی ئەنجامەکان لێکۆڵینەوەکان لە ناوچەکە زیاتر چڕ دەکرێنەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.