سەڵاحەدین بەهائەدین دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتوو دەگەیێنێتە مەسرور بارزانی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوە؛ بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کردووەتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئایاری 2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەكە تاوتوێ کراوە.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە، مەسرور بارزانی و سەلاحەدین بەهائەدین جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
 
 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرپەرشتیی ئەمیندارەکەی، دەستی بە گەڕێکی جووڵەی سیاسی کردووە بۆ ئەوەی دەستپێشخەرییەک بداتە پارتی و یەکێتی تاوەکو دەرچەیەک بۆ دۆخی چەقبەستوویی سیاسیی کوردستان بدۆزنەوە.

دەستپێشخەرییەکە سێ تەوەرییە و لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکە پەسند کراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، یەکگرتوو بڕوای وایە ئەگەر ئەو دەستپێشخەرییە جێبەجێ بکرێت، متمانە دەگەڕێتەوە بۆ نێوان یەکێتی و پارتی.

تەوەری یەکەمی ئەو دەستپێشخەرییە، جەخت لەسەر راگرتنی هەموو جۆرە هەڵمەتێکی راگەیاندن دەکاتەوە لەنێوان یەکێتی و پارتی لە هەموو ئاستەکاندا. ئەمە وەک سەرەتایەک بۆ رەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو دەبینرێت تاوەکو لایەنەکان بتوانن هەنگاوی کردەیی بەرەو لێکتێگەیشتن بنێن.

دوێنێ سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کرد و پێشنیازەکەی پێدان.

رووداو زانیویەتی، دوێنێ بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی وەرگرتووە، خوێندوویەتیەوە و دەستبەجێ بڕیاری داوە بڕگەی یەکەم جێبەجێ بکات کە راگرتنی هەموو جۆرە هەڵمەتێکی راگەیاندن بووە دژی پارتی.

لە تەوەری دووەمی دەستپێشخەرییەکە، یەکگرتوو نەخشەڕێگەیەکی کاتی دیاری کردووە کە نابێت لە یەک مانگ تێپەڕێت. لەم ماوە کورتەدا پێویستە دوو هەنگاوی سەرەکی بنرێن:

یەکەمیان کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتییە. دووەمیشیان دەستپێکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە هاوبەشیی هەموو ئەو لایەنانەی دەیانەوێت بەشداربن.

لە تەوەری سێیەمیشدا، باس لە داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەش دەکرێت کە تێیدا خزمەتی هاونیشتمانییان لە پێشینەی کارەکان بێت. ئەم خاڵە جەخت لەسەر چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەی مووچە و دیاریکردنی سیاسەتێکی یەکگرتوو بەرامبەر بەغدا دەکاتەوە تاوەکو هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا یەکلا بکرێنەوە.

هەروەها باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو، کارەبا و سووتەمەنی و کەمکردنەوەی بارگرانیی باج لەسەر شانی خەڵک، لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو دەستپێشخەرییەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی داریووش ئەو گەنجەی پۆلیس دەڵێت 'خۆی خنکاندووە' و کەسوکاری دەڵێن 'خنکێندراوە'

‎سێ لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی داریووش پێکهێندران

کەسوکاری نەوجەوانێک بەناوی داریووش کە لە چاکسازیی نەوجەوانانی سلێمانی گیانی لەدەستدا، گومانیان لە مردنی کوڕەکەیان هەیە. پۆلیس، ئاسایش و وەزارەتی کاریش لەسەر کەیسەکە هاتوونەتە سەر هێڵ و بۆ ئەو مەبەستە سێ لیژنەی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە