رووداو دیجیتاڵ
لە بەیانیی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لە سنووری شارباژێڕ کەوتووەتەوە و سەدان دۆنم زەوی لە رەز و باخ و دەخڵودانی جووتیارانی سووتاندووە؛ تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵ دەدەن، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەن.
شایەتحاڵێکی خەڵکی گوندی سێوەنگ کە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە چەندین داری بەتەمەن سووتاون کە تەمەنی بەشێکیان لە سەروو 200 ساڵەوە بووە.
ئەو شایەتحاڵە ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە شەش گوندی گرتووەتەوە، رەز و باخ، دەخڵودان و دارگوێزی سووتاندووە. هاوکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە داوای شۆفڵ دەکەن تاوەکو ئاگربڕ دروستبکات و لەوە زیاتر تەشەنە نەسێنێت.
وەکو شایەتحاڵان باسی دەکەن، ئاگرەکە لە گوندی بەیانانەوە دەستیپێکردووە و گوندەکانی دیکەی گرتووەتەوە.
شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارباژێڕ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هۆکاری کۆنترۆڵنەکردنی ئاگرەکە بەشێکی بەهۆی ئەوەیە کە سرووشتی سنوورەکە زۆر سەختە، بەشێکی دیکەیشی پەیوەندی بە کەشوهەواوە هەیە کە بایەکی بەهێزە و ئاگرەکە زیاتر تەشەنە پێدەکات.
لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە، قایمقامی شارباژێڕ دەڵێت: خۆیشی چووەتە شوێنی ئاگرەکە، بەڵام هۆکارەکەی دیارنییە و لە سبەینێوە دەست بە لێکۆڵینەوە لەو پرسە دەکەن.
لەکاتی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا سێ کەس تووشی هەناسە تووندی بوون کە دووانیان کارمەندی ئاگرکوژێنەوەن و ئەوەی دیکە هاونیشتمانی بووە. قایمقامی شارباژێڕ دەڵێت: تیمەکانی تەندروستی هاوکاریان بوونە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەو کەسانە کردووە.
بەشێک لەو شوێنانەی کە ئاگرەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە، مینی چێندراویان تێدایە، ئەوەش کاری تیمەکانی بەرگریی شارستانیی قورسترکردووە و ناتوانن بچنە ئەو شوێنانە.
لەبارەی دابینکردنی شۆفڵ بۆ ئاگربڕ، شاهۆ عوسمان گوتی، شۆفڵمان دابینکردووە، بەڵام هەندێکجار بایەکەی ئەوەندە بەهێزە، ئاگرەکە دەپەڕێتەوە و بەربەستی ئاگربڕەکانیش دەبڕێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ