دوو حاجیی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەککە گیانیان لەدەستداوە

18-06-2024
هیدایەت جان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حاجییەکی 51 ساڵەی خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەککە گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2024 کاوە شێرزادی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگای سنە رایگەیاند، "حاجییەکی خەڵکی بانە لەدوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە مەککە بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستداوە."
 
کاوە شێرزادی دەڵێت، "حاجییەکە ناوی محەممەد فازڵ سادقییە و خەڵکی بانەیە، تەمەنی 51 ساڵە، رۆژی دووشەممە بەهۆی وەستانی دڵ لە مەککە گیانی لەدەستداوە."
 
هاوکات رۆژی یەکشەممە 15ی حوزەیران ژنێکی 80 ساڵە بەناوی عەزیزە ناسری لە کێوی عەرەفە گیانی لەدەستدا و بەڕێوەبەری حەجی پارێزگاکەش رایگەیاند، "عەزیزە ناسری خەڵکی شاری سنەیە و بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستداوە."
 
ئەم ساڵ گەنجترین حاجی پارێزگای سنە 16 ساڵ و بەتەمەنترینیان 112 ساڵ بووە و بە گوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی حەجی پارێزگاکەش 1145 زیارەتکار لە پارێزگای سنەوە رەوانەی حەج کراون، کە 608 کەسیان ژن و 537 کەسیان پیاون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.