رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەی خولی دووەم لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات.
رۆژی چوارشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی ناجێگیریی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە، بۆ یەک هەفتە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دواخران، بەڵام هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکەن."
ئەم گوتەیە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە.
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی زانستی و وێژەیی لە 22ـی حوزەیران دەستپێدەکەنەوە و تاوەکو 6ـی تەممووز بەردەوام دەبن.
هەروەها تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی (خولی دووەم) لە 21ـی حوزەیران دەستپێدەکات و 3ـی تەممووز تەواو دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ