رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ناتوانرێت وڵاتێک ناچار بکەیت، بەڵێننامەیەک یان رێککەوتنێک لە ژێر بارودۆخی نائاسایی و گوشار و هەڕەشەدا قبووڵ بکات.
رۆژی چوارشەممە، 18ی حوزەیرانی 2025، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند،" ئێمە رووبەڕووی هێرشێکی چەکداری نایاسایی بووینەتەوە لە لایەن رژێمێکی دژی مرۆڤایەتی و هیچ رێگایەکمان نییە، جگە لە بەرگریکردن لە خۆمان و کەرامەتی خۆمان و خاکەکەمان."
بەقایی گوتی: "ناتوانرێت وڵاتێک ناچار بکەیت بەڵێننامەیەک یان رێککەوتنێک لە ژێر بارودۆخی نائاسایی و گوشار و هەڕەشەدا قبووڵ بکات و چاوەڕێی ئەوە بکەیت ئەو رێککەوتنە بەردەوام بێت."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد،" ئێران لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا هیچ رێککەوتنێک قبووڵ ناکات."
بەقایی گوتیشی: "وەزارەتی دەرەوە وەک نوێنەری نەتەوەی ئێران بە دڵنیاییەوە لێدوانەکانی رێبەری باڵا بە گوتاری سەرەکی دەزانێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ