رووداو دیجیتاڵ
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی رووداوێک لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر لە رووداو کە تێیدا سێ کەس بە چەکەوە دەردەکەون و لە گەنجێک دەدەن، ئاسایشی هەولێر لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و دەڵێت، دووان لەو کەسانە خۆیان رادەستی هێزەکانیان کردووە.
ئاسایشی هەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 17-7-2023 سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەک، لێیاندا و ئازاریان دا، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانیانەوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کراوە و ناسنامەی ئەو کەسانەیان ئاشکراکردووە.
بە گوتەی ئاسایشی هەولێر، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و "دەرکەوت کە زاوا و خەزووری یەکدین." هەردوو کەسەکەش خۆیان رادەستی ئاسایش کردووە. بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکەی رووداو، ماڵی خەزوور هێرشیان کردووەتە سەر زاواکە.

ئەو دوو تۆمەتبارەی خۆیان رادەستی ئاسایش کردووە ناویان (م. ک. ئـ) و (ئـ. ک. ئـ)ـە. ئاسایش دەڵێت، "رووبەڕووی یاسا کرانەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی کەسی سێیەمیش بەردەوامە."
ڤیدیۆی هێرشکردنە سەر گەنجەکە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ