رووداو دیجیتاڵ
ژنان و پیاوان لە پارکی شانۆی مەریوان بەیانیانی شەش رۆژی هەفتە وەرزشی بەکۆمەڵ دەکەن؛ دەیان و سەتان هاونیشتمانی لەو چالاکییە وەرزشییەدا بەشداری دەکەن.
چالاکییەکە بە ئامانجی هاندانی خەڵک بۆ وەرزشکردن و گرنگیدانیان بە پاراستنی تەندروستییان رێکخراوە، ژن و پیاوێکی وەرزشڤان چالاکییەکە بەناوی گرووپی وەرزشیی شانۆ بەڕێوەدەبەن.
گرووپی وەرزشیی شانۆ دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ناوەڕاستەکانی ساڵی 2020 دامەزراوە و رۆژ بە رۆژ ژمارەی بەشداربووانی چالاکییەکە زیاتر دەبن. هەفتانە چوار رۆژ لە پارکی شانۆ و دوو رۆژ لە زرێبار و قەڵای هەڵۆخان، بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچێت.
ژن و پیاو، کچ و کوڕ، منداڵ تاوەکو بەساڵاچوو لەو چالاکییە وەرزشییەدا بەشداری دەکەن. بەشێک لە بەشداربووانیش کردوویانەتە چالاکییەکی خێزانی و هەموویان بەشدار دەبن.
گرووپی وەرزشیی شانۆ بە سەتان ئەندامی هەیە؛ ئەندامێتی و بەشداریکردن لە چالاکییەکانی بێ بەرامبەرە و هەمووان دەتوانن بەشداریی تێدا بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ