سێ گەنجی كورد لە لیبیا: مافیاكان دەستبەسەریان كردووین و دەڵێن پارە نەدەن گورچیلەتان دەفرۆشین

18-07-2025
سۆران حوسێن
ئەو سێ گەنجەی لە لیبیا دەستبەسەرکراون.
ئەو سێ گەنجەی لە لیبیا دەستبەسەرکراون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

‎چالاكڤانێكی كۆچبەران دەڵێت 22 گەنجی هەرێمی كوردستان لە لیبیا دەستبەسەركراون و داوای پارەیان لێ دەكرێت. ژمارەیەك لە گەنجەكان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داوای هاوكاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
‎لە ڤیدیۆکەدا كە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، سێ گەنج دەردەكەون و دەڵێن، لەلایەن قاچاخچییەكانی ئیدارەی راپەڕینەوە نێردراون و ئێستا لەژێر دەستی گرووپێكی مافیاکاندان لە لیبیا.
 
‎گەنجەكان خەڵكی قەزای پشدەرن و لە دیمەنەكەدا سێ كەس دەردەكەون، بەڵام وەكو خۆیان دەڵێن چوار كەسن و یەكێكیان تەندروستی ناجێگیرە بۆیە دەرنەكەوتووە.
 
‎بە گوتەی ئەو گەنجانە "گرووپە مافیاكە پێیانگوتوون، ئەگەر 10 دەفتەر دۆلار نەهێنن یەكی یەك گورچیلەیان دەردەهێنن و دەیفرۆشن".
 
‎دوو لە گەنجەكان ناویان سەروەر خدر عەبدوڵڵا و پێشەوا حوسێنە.
 
‎پێشەوا دەڵێت: "دایك و باوكم بە تەمەنن، ئەو بڕە پارەیە بە ئێمە نادرێت و داواكارین حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هانامانەوە بێن".
 
‎رەنج پشدەری، چالاكڤانی بواری كۆچبەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "جگە لەو گەنجانە، 18 گەنجی دیكە پەیوەندییان بە منەوە كردووە و لەلایەن مافیاكانەوە دەستبەسەر كراون داوای بەهاناوەچوون دەكەن".
پشدەری گوتی، "رێگەی لیبیا پڕ مەترسییە و كوردێكی زۆریش بەكاری دەهێنن بۆ گەیشتن بە ئەورووپا، گرنگە گەنجان بزانن یاری بە ژیانی خۆیان دەكەن بە بەكارهێنانی ئەو رێگاتە".
 
‎گەنجەكان لە ڤیدیۆكەدا ناوی دوو قاچاخچی كورد دەهێنن و دەڵێن، ئەوان گەیاندوونیانەتە لیبیا و رادەستی كەسێكی سووریایی كردوون و ئەویش فرۆشتوونی بە مافیاكان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.