کوردستان
کارمەندێکی هاتووچۆی کەرکووک کە پێشتر لە رووداوێکی هاتووچۆ بریندار بووبوو، ئەمڕۆ هەینی گیانی لەدەستدا.
رووداو دیجیتاڵ
کارمەندێکی هاتووچۆی کەرکووک کە پێشتر لە رووداوێکی هاتووچۆ بریندار بووبوو، ئەمڕۆ هەینی گیانی لەدەستدا.
عەمید محەممەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە نزیک مانگێک لەمەوبەر لەکاتی ئەرکدا ئۆتۆمبێل لێیدابوو بەهۆیەوە لە نەخۆشخانە بوو".
ئەو پۆلیسەی هاتووچۆی کەرکووک، ناوی زیاد شاکر بەکرە، بە زیاد ئەبوو شوارب ناسراوە، ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.
عەمید محەممەد دەڵێت، کارمەندە پلەی "مفەوز"ـی هەبووە لە هاتووچۆی کەرکووک.
هاتووچۆی کەرکووک لە راگەیێندراوێکدا وێڕای سەرەخۆشی رایگەیاندووە، کارمەندەکەیان لەکاتی ئەرکدا ماتۆرسکیلی پێبووە، کە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ