رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاژێر 03:30 لە خنکانی هاونیشتمانییەک لە زێی گەورە ئاگادار کرانەوە.
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی گوت، "ئەو کەسەی خنکاوە، گەنجێکە بەناوی جوان ریاز حوسێن، کە تەمەنی 17 ساڵ بوو، خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و نیشتەجێی کەمپی دارەشەکران بوو."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی، "خنکاوەکە کرێکاریی دەکرد و بۆ مەلەکردن چووبووە زێی گەورە."
بە گوتەی موقەدەم شاخەوان، "تیمە مەلەوانەکانی قەزای خەبات لە یەک کاژێر و نیودا تەرمی خنکاوەکەیان دەرهێناوە و دواتر تەرمەکە رەوانەی دادپزیشکیی هەولێر کراوە."
کەمپی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانی تێدا نیشتەجێن کە ژمارەیان نزیکەی 13 هەزار کەسە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ