رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی شەڕی نێوان دوو ماڵباتەوە لە گوندێکی سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، دوو هاونیشتمانی کوژران و یەکێکیش بریندارە.
رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە بەهۆی کێشەی زەویوزار و لە گوندی برایم غوڵام لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم روویداوە".
سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەرەتا کەسێک بە ناوی (پشتیوان) لەلایەن دوو کەسەوە بە ناوەکانی (رێ) و (بەختیار)ـی برای کوژراوە".
بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم دەڵێت: "دوای رووداوەکە، برایەکی پشتیوان بە ناوی (رە) چووەتە گوندی کانی قادر بۆ تۆڵەکردنەوە، بەختیاری کوشتووە و (رێ)ی برایشی بریندار کردووە".
بەگوتەی سدیق محەممەد، (رێ) بە برینداری دەستگیرکراوە، بەڵام (رە) هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ