رووداو دیجیتاڵ
رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای مەرەش لە باکووری کوردستان بووە هۆی برینداربوونی پێنج کەس کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن یەک ساڵە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 18ـی ئابی 2023، ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لە رێگەی سەرەکیی نێوان مەرەش-ئادانا لە نزیک تەرمیناڵی پاسەکانی مەرەش، خۆی بە مینی پاسێکدا کێشا، لە ئەنجامدا پێنج کەس بە سەختی بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن یەک ساڵە.
دوای رووداوەکە، ژمارەیەک ئەمبووڵانس چوونە شوێنەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویاندا و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستدا و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ