لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە زاخۆ هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون

18-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون کە سیانیان منداڵن. بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆ دەڵێت، قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن.

رۆژی هەینی، 18ـی ئابی 2023، مقەدەم محەممەد سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 15:00ـی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە رێگەی سەرەکیی قەزای باتیفا و کۆمەڵگەی بێگوڤا لە نزیک پارکی سەیید خەزال وەرگەڕا و لە ئەنجامدا ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری رووداوەکە لەدەستدانی کۆنترۆڵ بووە لەلایەن شۆفێرەکەوە؛ گوتیشی، لە رووداوەکەدا ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە، پیاوێک و سێ منداڵ برینداربوون کە ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی پارێزگای دهۆکن.
 

 

 

ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ 773 رووداویان بەهۆی وەرگەڕانەوە بووە؛ لە ئەنجامی کۆی رووداوەکاندا445 کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەو ژمارەیە 78یان ئافرەت بوون؛ 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە