رووداو دیجیتاڵ
لە فڕۆکەخانەی کەرکووک ئاگرێک کەوتەوە. بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەکە دەڵێت، لە بەشی سەربازی ئاگرەکە کەوتووەتەوە.
ئێوارەی رۆژی هەینی، 18ـی ئابی 2023، هەردی سەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە بەشی مەدەنیی فڕۆکەخانەکە هیچ ئاگرێک نەکەوتووەتەوە. ئەوەی هەیە ئاگرێک لە فڕۆکەخانەی سەربازیی کەرکووک کەوتووتەوە کە بە تەنیشتی فڕۆکەخانەی مەدەنییەوەیە".
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە بەهۆی سووتانی کەرەڤانەیەکەوە بووە کە نزیک بووە لە یەکێک لە بورجەکانی فڕۆکەخانە سەربازییەکە.
دەنگۆی ئەوە هەیە لە رووداوەکەدا سەربازێکی عێراقی گیانی لەدەستدابێت و یەکێکی دیکەش بریندار بووبێت. سەرچاوەیەکی پۆلیس و سەرچاوەیەکیش لە فڕۆکەخانەی کەرکووک بۆ رووداو قسەیان کرد و رایانگەیاند، "هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەکە لێکۆڵینەوە دەکەن؛ بۆیە دڵنیانین لە ژمارەی مردن و برینداربوون لە رووداوەکەدا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ