رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر وێنەی پاسپۆرتێکی کۆنی عێراقی بڵاوکردووەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1928 دەگەڕێتەوە و هەڵگرەکەی هاونیشتمانییەکی هەڵەبجەیە.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی ئەمڕۆ دووشەممە، کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردوونەتەوە، هەڵگری پاسپۆرتەکە ناوی سەلیم یوسفە، لەدایکبووی 1887ـە و دانیشتووی هەڵەبجە بووە.
کۆنسووڵخانەکە دەڵێ، پاسپۆرت بەڵگەنامەیەکی گرنگە کە ئاسانکاری دەکات تاوەکو خەڵکی بتوانن بە کولتووری ناوچە جیاجیاکانی جیهان ئاشنا بن و کاری بازرگانیی نێودەوڵەتی بکەن.
ئەو هاونیشتمانییەی پاسپۆرتەکەی بۆ کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ناردووە، کوڕی هەڵگری پاسپۆرتەکەیە و ناوی فەخرەدین سەلیمە.
لە عێراق ساڵی 1917 فەرمانگەی پاسپۆرت و نشینگه دامەزراوە و کارەکانی تەنیا بریتی بوون لە کاروباری گەشتی هاووڵاتیان و چاودێریکردنی هاتنی بیانییەکان.
دوای پێکهێنانی حکومەتی نیشتمانی لە عێراق لە ساڵی 1921، یاسای ژمارە 3ی ساڵی 1923 دەرکرا کە تایبەت بوو بە پاسپۆرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ