رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نووسراوێکدا رایگەیاند، بە گوێرەی رێنماییەکان دەبێت پارەی کرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانیی بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لەسەر داهاتی زانکۆکە خەرج بکرێت.
نووسراوەکە ژمارە 15343 و رێککەوتی ئەمڕۆ 18ـی ئاب و واژۆی د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە.
د. توانا نەجەف بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشتر پارەکە لە هەندێک خوێندکار وەرگیراوە، بەڵام دواتر بۆیان گەڕێندراوەتەوە".
لە نووسراوەکەدا هاتووە: "کرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی بۆ نامەی توێژینەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵا، بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 07ـی ساڵی 2015 خاڵی حەوتەم، لەسەر داهات خەرج دەکرێت".
مافناس کامۆ خدر، لە فەیسبووکی خۆی لەبارەی بڕیارەکەوە نووسیویەتی: "کۆی گشتی کرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و پێداچوونەوەی زمانەوانی و زانستیی بریتی بوو لە 300 هەزار دینار، بۆ هەر یەکەیان 150 هەزار دینار و هەندێک لە زانکۆکان لە خوێندکارەکان وەریاندەگرت و ئەمەش بارگرانی بوو لەم بارودۆخە خراپەدا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ