لە سلێمانی تەرمی ژنێک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

18-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە. پۆلیس دەڵێت، هیچ شوێنەوارێکی ئەشکەنجە بە تەرمەکەوە دیار نەبووە.
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی شەوی دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ژنێکی بە تەمەنە، چەند رۆژێک بووە دیار نەبووە و دواتر دراوسێکانی زانیویانە مردووە".
 
ئەو هاونیشتمانییە بە تەنیا لە ماڵەکەیدا بووە و چەند رۆژێک لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە و بەهۆی بۆنی ناخۆشی ماڵەکەوە دراوسێکانی زانیویانە گیانی لەدەستداوە.
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتی: "تەرمی ژنەکە گوازراوەتەوە بۆ دادپزیشکی و هیچ ئاسەوارێکی ئەشکەنجە بە جەستەیەوە نەبووە".
 
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئەمە چوارەم کەسە بەو شێوەیە تەرمەکانیان بدۆزرێتەوە. رۆژی 07ـی ئەم مانگە لە گەڕەکی 99ـی زانکۆ لە شاری هەولێر، تەرمی ژنێکی بە تەمەن بە ناوی گزنگ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە. رۆژی 8-8-2025 پیاوێکی بە رەگەز عەرەب، کە تەمەنی سەروو 40 ساڵان بوو، لە شاری سلێمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە. رۆژی 14ی ئەم مانگەش تەرمی پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ، لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی قادسیەی کەرکووک دۆزرایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەکی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاریی سلێمانی: دەرهێنانی کارت بەردەوامە و رانەوەستاوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی دەڵێت، هیچ نووسراوێکی فەرمی بۆ راگرتنی کارەکانیان بە ئەوان نەگەیشتووە و دەرهێنانی کارتەکە بەردەوامە.