سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان: ساڵانە زیاتر لە 280 هەزار تۆن شیر بەرهەمدەهێنین

18-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 500 هەزار تۆن شیرە، بەڵام توانای بەرهەمهێنانی 285 هەزار تۆنی هەیە.
 
رۆژی دووشەممە 18ی ئابی 2025 فیراس سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پڕۆژەی بەخێوکردنی مانگای تایبەت بە شیر لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 21% زیادی کردووە."
 
هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 500 هەزار تۆن شیرە. بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ گوتی، "91 پڕۆژەی مۆڵەتپێدراومان هەیە کە بەرهەمی ساڵانەیان 285 هەزار تۆنە."
 
بە گوتەی فیراس سدیق، ئەو پڕۆژانە بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پڕناکەنەوە، بەڵام چەندین پڕۆژەی دیکە هەن کە رەزامەندیی سەرەتاییان پێدراوە و لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن و گوتی، "پێشبینی دەکەین ئەوکات بڕی شیری بەرهەمهێندراوی هەرێمی کوردستان بگاتە نزیکەی 400 هەزار تۆن."
 
بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ ئاماژەی بەوە کرد، ئەو مانگایانە تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی شیر بەخێودەکرێن و نزیکەی 6 ساڵ شیر دەدەن.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، زیادبوونی پڕۆژەکانی بەخێوکردنی مانگای شیر لە 01-07-2019 تاوەکو 11-08-2025 بەم شێوەیە بووە:
 
ساڵی 2019، 73 پڕۆژە هەبوون کە 8 هەزار و 239 مانگایان تێدا بەخێوکراوە.
 
ساڵی 2025 بوون بە 91 پڕۆژە و 15 هەزار و 853 مانگا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.