کوردستان
دیمەنێک لەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و تێیدا ماتۆڕسوارێک و کچێک بە سواری ماتۆڕێکەوە سەرکێشی دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێکی باڵای پارێزگای هەولێر دەڵێت، ئەو کچەی لە شەقامەکانی هەولێر لەسەر ماتۆڕسکیلێک سەمای دەکرد، دەستگیر کراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دوو رۆژە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، تێیدا کچێک لەگەڵ ماتۆڕسوارێک بە شەقامەکانی هەولێردا دەسووڕێتەوە و سەما دەکات، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.
رۆژی دووشەممە 18ی ئابی 2025، بەرپرسێکی باڵای پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر ئاگادارکرایەوە کە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کچە بگیرێتەبەر. دوای ئەوەی پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە بابەتەکە کرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستگیر کرا."
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، "ئەو رەفتارانە لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵگە ناگونجێن و رێگەپێدراو نین."
ئەو بەرپرسە گوتیشی، "کچەکە کوردە و گوتوویەتی پەشیمانە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ