سێوی بەرواریی باڵا هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت

18-09-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
سێوی بەرواریی باڵا.
سێوی بەرواریی باڵا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بەشێکی بەرهەمی سێوی دەڤەری بەرواریی باڵا لە سنووری پارێزگای دهۆک کە نێوبانگێکی زۆری لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت. 
 
ئەلیکسن ئۆراها، جووتیارێکی دەڤەری بەرواری باڵایە، بەباشی چاودێریی دارسێوەکانی کردووە و چاوی لەوەیە بەرهەمەکەی هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت. ئەو دەڵێت، "ئەم جۆرە سێوەمان نایابە. چوار پێنج جار [بە دەرمان] پرژاندوومە. هیوادارم بەرهەمی سێومان رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت. سێوەکەمان سێوێکی باشە و سێوی بەرواریی باڵا نێوبانگێکی باشی هەیە. لەوەتەی بەبیرم دێت، کار لەنێو باخی سێودا دەکەین و ئەمە پیشەی ئێمەیە." 
 
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک لەگەڵ جووتیارانی دەڤەری بەرواریی باڵا کۆبووەوە. بەشێکی کۆبوونەوەکە بۆ پرسی هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان تەرخانکرا. 
 
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک رایگەیاند، ئەمە درێژەپێدەری ئەو میکانیزمانەیە کە لە سەرەتای ساڵەوە پەیڕەویان دەکەین، لەنێویدا کردنەوەی خولی فێرکردنی جووتیاران و ئێستاش کار لەسەر ئەوە دەکەین سێوەکان بۆ هەناردە ئامادە بکرێن."
 
کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت تەندەری هەناردەکردنی سێوی بەرواریی باڵای وەرگرتووە؛ جووتیارانیش ناوەکانیان لەو کۆمپانیایە تۆمار دەکەن. 
 
وارچین مایی، خاوەنی کۆمپانیاکەیە و دەڵێت، "هەر کەسێک بیەوێت، زەوییەکەی لێدەکڕین، هەر کەسێکیش بیەوێت [سێوەکانیان] بە کیلۆ دەکڕین. جووتیار چۆنی بوێت، بەوجۆرە لێی دەکڕین. ئێمە قسەمان لەگەڵ ئیمارات کردووە. لێکتێگەیشتنێکمان لەگەڵیاندا هەیە و کۆمپانیاکانی ئەوانیش ئامادەیی خۆیان بۆ کڕینی سێوەکە دەربڕیوە." 
 
ساڵانە بەرهەمی سێوی بەرواریی باڵا لەنێوان سێ هەزار و 350 بۆ چوار هەزار و 500 تۆن دەبێت و لەنێو سێوەکانی دەڤەرەکەدا، بەنێوبانگترینیانە. 
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.